هۆیی شپرزه‌ییم
یه‌ک له‌و هۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م ماوه‌دا ته‌سلیمی خواستی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری بووین و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌رمان دا زاڵ بوو ؛ به ناچار دووکانه‌که‌مان که که‌ژان له سه‌ری کاری ده‌کرد پێچامانه‌وه . که زۆر له سه‌ر بار و دۆخی بیر و بۆچوون و هه‌ستی ده‌روونیمه‌وه کاری تێ‌کردم .
یه‌کێک تر له‌و هۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ماوه‌یه زوو به زوو سه‌ردانی شارێکم ده‌کرد که زۆر شارێکی شپرزه و دوور له شارستانیه‌ت ، پڕ له دوو به‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی ، پڕ له رقه به‌رایه‌تی ئینسانه‌کان و شارێکی کوردی بێ کورد ، شارێک که بێ‌زیان له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دێت و زۆر به‌ی هه‌ره زۆریان پێان خۆشه که فارس بوایه‌ن . ئه‌م شاره شاری کرماشانه .
و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه چاو لێگه‌ری ئاکار و وته‌ی فارسه‌کان ده‌که‌ن که به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وان ده‌رچن .
فارسه‌کان په‌ندێکی پێشینیانیان هه‌یه که ئه‌مه ماناکه‌یه‌تی " قشقه‌ڕه ده‌یویست رێگه رۆیشتنی که‌و فێر بێت رێگه رۆیشتنی خۆشی له بیر چوه‌وه " .
باوه‌شێن که‌ری ئه‌م چه‌ند به‌ره‌کیانه كێشه‌ی ئایین و مه‌زهه‌به .
له پۆستی داهاتووم دا له باره‌ی ئه‌م شاره وه چه‌ند په‌یڤێک ده‌نووسم .
ناو: عه‌دنان هونه‌روه‌ر