کێشه‌ی ته‌کنیکی .
چاو له‌م هه‌واڵه بێ سه‌رو بنه .
"عه‌لی ده‌باغ وته بێژی حکومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند ،له سێداره‌دانی به‌رزان تکریتی زڕ برای سه‌دام و عه‌واد به‌نده‌ر به هۆی هۆی ته‌کنیکییه‌وه دوا خراون ."
نازانم مووشه‌کی اف16یان واپووره ئاسمانیه‌کانه ، یان کامپیتێری سروره ، یان وه‌زه ئه‌توومیه‌که‌ی ئێرانه !!!!!!!
کاتێ ئه‌وان به کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ کوردیان ده‌کرده ژێر خاکه‌وه ؛ ئایا بیریان لێ ده‌کرده‌وه که ئه‌مانه چین ده‌یانخه‌نه ژێر خاک ، ئایا هه‌ستێک به دڵیان دا ده‌هات . وا ئیستا ئه‌مان تووشی کێشه‌ی ته‌کنیکی بوون . یا عجبا !!!!!!!!!
به بیانووی سی و چوواره‌مین دانیشتنی دادگایی تاوان بارانی ئه‌نفاله‌وه ...
ئه‌مڕۆ سی و چوواره‌مین دانیشتنی دادگایی تاوان بارانی ئه‌نفال به بێ تاوان باری سه‌ره‌کی یه‌عنی سه‌دام حوسه‌ین به‌ڕیووو چوو .
سه‌دام تا ئه‌و ده‌م که په‌ته‌که‌شیان له مل نا ، بڕوای نه‌ده‌کرد که رووبه‌ڕووی سێداره بێته‌وه ، وای ده‌زانی که ئه‌مریکا ناهێڵێت . به‌رده‌وام خه‌ریکی قسه‌ی خۆش و نووکته بازی و قه‌شمه‌ری بوو ، بۆ که‌ر کردنی کۆمه‌ڵگای مووسڵمانان به‌رده‌وام قورئانێکی به ده‌سته‌وه بوو ، و نه ته‌نیا ئه‌و به‌ڵکوو ته‌واوی تاوان بارانیش ده‌ست پێکی قسه‌کانیان به ناوی خودا و سه‌لام و سڵاوات بوو . وه‌ک کابرا ده‌چوو بۆ دزیی ده‌یگووت ؛ "خوایه به کۆمه‌کی تۆ " . ئه‌مانیش ده‌یانگووت خوایه به کۆمه‌کی تۆوه ئه‌نفال ده‌که‌ین ، کیمیاباران ده‌که‌ین ، ده‌کووژین ،،،،،،،،، هه‌ر بۆیه خه‌ڵکه گه‌مژه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که خۆم بینیومه ؛ له کاتی شه‌ڕه‌که‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان و سه‌دام ؛ دۆعایان بۆ سه‌دام ده‌کرد و به ناوی حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی ناویان لێ ده‌برد .
ئه‌وا حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی به وته‌ی ئه‌م موسڵمانه گه‌مژانه لێ سێداره‌درا . دوای سێداره‌دانی زۆر خه‌ڵکی پێیان ناخۆش بوو . تا راده‌یه‌ک که وڵاتی" لیبی " سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند و حووسنی نامووباره‌کیش به ناوی شه‌هیده‌وه ناوی لێده‌برد . بازێک له کورده سیخوور و جاشه‌کانی خۆشمان ئیستاش سڵاوی بۆ ده‌نێرن بۆ هه‌یکه‌ڵی جوانی !!!!!! چوونکا ده‌ماری نۆکه‌رایه‌تی له ناو له‌ش و ده‌ماره‌کانیان دا ریشه‌ی داکوتاوه .
سه‌دام له سێداره‌درا و فه‌رهه‌نگی سه‌دامیسم و دیکتاتۆری هه‌ر ماوه . سه‌دام له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داریه‌تی دا به‌رده‌وام خه‌ریکی دروست کردنی ئینسانه‌کان و هان دانیان بۆ دیکتاتۆریه‌ت بوو . که هه‌ر که‌س قسه‌ی جیا له بیر و بۆچوونی تۆی کرد سزای مه‌رگ و نه‌مانه . هه‌ر بۆیه له دوایی خۆیشی خه‌ڵکی عێراق به‌ر بوونه‌ته گیان یه‌کتر . تا راده‌یه‌ک که " تکریت " و " فه‌لووجه " یه‌ک پارچه سه‌دامن .
بۆیه ئه‌م نه‌ته‌وه‌انه بۆیان نالووێت که بهێڵن ئه‌وی دیکه‌یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه حه‌ز به‌جیابوون ده‌که‌ن و ده‌بێ جیاش بنه‌وه .
سه‌دام تا چه‌ند سه‌عاتێکی دی ئێعدام ده‌کرێت

ڕێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی هه‌واڵ: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئێڕاق مونیر حه‌داد، که بڕیاری له سێداره‌دانی سه‌دامی ئه‌رێ کردووه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سه‌رله‌به‌یانی دیکتاتۆری پێشووی ئێڕاق سه‌دام حوسێن له سێداره ده‌درێت. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که هه‌موو ته‌دبیره ئه‌وله‌کارییه‌کان وه‌رگیراون. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی ئاسۆشیێتێد پرێس ناوبراو ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕیوه که له "ڕێوڕه‌سمی" ئێعدام کردنی سه‌دامدا به‌شدرای بکات.
هه‌ر له‌و بواره‌وه به‌رپرسێکی باڵای حکوومه‌تی ئێڕاق ڕایگه‌یاند که سه‌دام حوسێن هه‌تا چه‌ند سه‌عاتێکی دی ئێعدام ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و بواره‌وه یه‌کێک له پارێزه‌رانی سه‌دام به ناوی خه‌لیل ئه‌لده‌ولیمی وتی که ئه‌مریکییه‌کان ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی سه‌دام به حکوومه‌تی ئێڕاقیان به وی ڕاگه‌یاندووه و دا‌واشیان لێ کردووه که نه‌چێته به‌غداد. ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان کرد که داوای لێکراوه شتومه‌کی سه‌دام و بارزان تکریتی وه‌ربگرنه‌وه .
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی دادی قه‌ته‌ر نه‌جیب نه‌عیمی، که ئه‌ویش یه‌کێک له پارێزه‌رانی سه‌دام حوسێنه، به ته‌له‌فیزۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند که شیمانه ده‌کرێ سبه‌ی سه‌دام حوسێن ئێعدام بکرێت.
سه‌رچاوه :www.renesans.nu/articles.php?id=870
باشترین دیاری رۆژی جێژن و شه‌وی کریسمه‌س
هه‌ر سه‌ر له به‌یانی کات ژمێر پێنج و شه‌شی به‌یانیه‌وه دیمه‌نی ده‌یان که‌سی که‌پسوول له شان یان که‌پسوول به‌ستراو به دوای موتور و ماشینه‌کان سه‌رنجت راده‌کێشێت .... که به‌ره‌و که‌پسوول خانه‌کان ده‌ڕۆن ... و له جیاتی به‌یانی باش و كڵاو لا بردن بۆ یه‌کتر ؛ "که‌پسوول باش "ده‌ڵێن به یه‌کتر ...... .
جیا له‌مانه دیمه‌نی به‌نزین خانه‌کانه . که ماشێنه‌کان له کات ژمێری دوو و سێی شه‌ووه هاتوون بۆ به‌نزین و سه‌فی دوو تا سێ کیلۆمه‌تری پێک دێنن . و ماشێنه‌کان له بریتی رۆژ باش له یه‌کتر "به‌نزین باش "و" نایدۆشی "ده‌که‌ن له یه‌کتر .
تازه ئیتر دیمه‌نه‌کانی نه‌وت گرتن و نه‌وت فرۆشه‌کان با بوه‌ستێت ... له‌م دوایانه‌دا نانه‌واخانه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر قه‌ره‌باڵغ بوو بون .... و له گشت ئه‌مانه سه‌یر تر ئه‌وه‌یه که تاوانی نه‌بوونی ته‌واوی ئه‌م شتانه ده‌خه‌نه ئه‌ستووی وڵاتی عێراق و ئه‌وه‌ی کون له ده‌می دابێت ده‌ڵێت بۆ مه‌رزه‌که‌ی ده‌بن !!!!!! ده‌ڵێت ئێران بۆ خۆیی وڵات نیه و گرێ دراوه به وڵاتێکی شپرزه‌ی وه‌ک عێراقه‌وه ... که که‌م کاری کاربه‌ده‌ستان هه‌مووی وا له ئه‌ستۆی وڵاتێکی تر دا . کورد باشی گوتوه که ده‌ڵێت : " گڵۆڵه‌م که‌وته لێژێ هیچ که‌س خاسیم نایه‌ژێ " .
راوه‌سته راوه‌سته سه‌یرتیشم لایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی هه‌ر که زانیویانه سزای ئابووری به سه‌ر ئێران دا سه‌پاوه به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سووڕهێنه‌ر خه‌ریکی کڕین و هه‌ڵگرتنی شت و مه‌کی خوارده‌مه‌نین و نرخی ته‌واوی شته‌کان به شێوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌ر چاو به‌ره‌و ژوور ده‌ڕوات .... .
ئه‌م به‌ڵایه ته‌نیا رووی له چینی که‌م ده‌سه‌ڵات و مووچه خۆر و کرێکار ده‌کات ئه‌گینا سزا و مزا خۆ روو له مل پانه‌کانی کاربه‌ده‌ست ناکات .
ئه‌م هه‌موو دیمه‌نه ناشیرینانه رۆژانه دڵی هه‌ر مرۆڤێک ده‌هه‌ژێنێت .... به‌ڵام نازانم کاربه‌ده‌ستان دڵیان هه‌ر هه‌یه یان چاویان سۆمای نه‌ماوه که ئه‌م شتانه نابینن !!!!! بازێکیان دوای ئه‌وه‌ی که شه‌رتیان په‌ڕی و تێریان لێ خوارد و هیچیشیان بۆ خه‌ڵکی نه‌کرد ؛؛ ده‌که‌ونه پاکانه و شفا و لاڵا که ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌زانن که چیم بۆتان کردوه ؛ خودا ده‌زانێ که من یه‌ک پارچه چالاک و تێکۆشه‌ربووم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌گه‌ر له رۆژی جێژن و شه‌وی کریسمه‌س دا وه‌ک بابا نۆئێل چوار لیتریه‌ک نه‌وت ، یان بتڵێک که‌پسوول بۆ هه‌ر که‌س به‌ریت ؛ باوه‌ڕ بکه !! باشترین دیاریت بۆ بردوه .



ناو: عه‌دنان هونه‌روه‌ر