‌هەر ئەوەی كه بەرپرسێك سەردانی ناو خەڵكی دەكات ؛ رێژەی گلەیی و گازەندەكان سەرەو خوار دەبێتەوه بۆ لایان . ئەوانەی دێن بۆ لایان که له دایرەكان دا وڵامیان نادەنەوه ، ‌ناو خەڵك پێیان دەڵێن ؛ بەڵكوو له روو دەربایسیش دا بووبێت وڵامیان بدەنەوه .

ئەوانیش سەرێكیان بۆ دەلەقێنن ، باشە بەسەر چاوێك دەڵێن ، دەڵێن سبەی وەرە بۆ لام ، ئەوا نامەكەشت هەڵدەگرم .

كابرا ! تا سبەی خەوی لێ ناكەوێت كه رۆژ دەبێتەوە به خۆشیەكەوه دەڕوات . بەڵام ... بەڵام ..... پێی دەڵین كه ئاغا رۆیشتوه . كۆبوونەوەیان هەیە ......

و هەر وەها هەر رۆژێك به بیانوویەكەوه دەس به سەر دەكرێت .

ئیتر ئاخۆ چینی دەس كوورت و چەوساوه و بێ پارتی و بێ بەرتیل قووڕیشی دەس كەوێت به سەری خۆیشی دابكات .